لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، بهرێوهبهرایهتى ئاسایشى ههولێر رایدهگهێنێت ، لە رێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٠تەرمی هاووڵاتی(دەشتی فیصل محی الدین)بە کوژراوی دۆزرایەوە، تیمەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە بەدواداچون و کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوان ، لەئەنجامدا توانیان دوو تاوانبار بەناوەکانی (م.ا.م)و(و.ع.ف)دەستگیر بکەن کە دانیشتووی شاری هەولێرن هەڵسابون بە کوشتنی ناوبراو بەمەبەستی دزینی پارەو ئۆتۆمبێلەکەی.
راشیدهگهیهنن ، تاوانباران دانیان بە تاوانەکەداناوەو لەسەر فەرمانی دادوەر بە ماددەی(٤٠٦)یاسای سزادانی عێڕاقی بەندکراون و ڕێککارە یاساییەکانیان لەبەرانبەر دەگیرێتەبەر.
ئاسایشى ههولێر ئاماژه بهوهش دهكات ، لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کەوا شەو نخونیمان لەپێناوی پاراستنی ئارامی و سەروماڵی هاووڵاتیانە و تاوانبارانیش هەرگیز لە دەستی یاسا دەربازیان نابێت.
دارشتنةوةى هةوالَ - شوان عةزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.