ئاوی لافاو چووه ناو ماڵی هاووڵاتیان زیاتر له 10 گه‌ره‌كی شاری زاخۆی گرته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه به خوڕه‌ی كه رووی له هه‌رێمی كوردستان كرد له شاری زاخۆ بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و له ئه‌نجام لافاو درووستبوو.
هه‌روه‌ها ئاوی لافاوه‌كه چووه ناو ماڵی هاووڵاتیان زیاتر له 10 گه‌ره‌كی شاری زاخۆی گرته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له زاخۆ كه له ناوخهڵكه رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م تیمه‌كانی شاره‌وانی و پۆلیسی به‌رگری شارستانی كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه رزگار بكه‌ن كه له ماڵه‌كانیان گیریان خواردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئۆتۆمبێلی كه‌میان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و كه‌سانه رزگار بكه‌ن له ماڵه‌كانیان ده‌رچوونیان ئه‌سته‌م بوو.
راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی هه‌یه تا ئێستا زیانه‌كان له ئاستی ماددی بوونه و به خۆشحاڵیه‌وه لافاوه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات له سه‌نته‌ری شاری دهۆك لافاو به‌شێك له خانووی هاووڵاتیانی رووخاند و چه‌ند پردێكی ناو شار رووخان و رێگه‌ی نێوان دهۆك، هه‌ولێر و دهۆك سێمێل گیرا، و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل له ناو لافاوه‌كه ماونه‌ته‌وه.
کەشناسی ئەمڕۆ رایگەیاند کە بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.