Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 16:03

عیراق، تۆمارکردنی 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا راگەیاند

43 تووشبوو چاكبوونەتەوە
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی عیراق، 18-3-2020 بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوو پشكنینی بۆ 105 حاڵەتی گوماناوی تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق داتای نوێی پشكنینی تاقیگەیی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، لە نەخۆشخانەكانی پارێزگاكانی عیراق پشكنین بۆ 105 گومانلێكراو كراوە و دەركەوتوە شەش حاڵەتی نوێی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ هەیە، كە پێنجیان لە بەری رەسافەی بەغدان و ئەوی دیكەش لە دیالەیە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، تەنها یەك حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا تۆماركراوە كە ئەویش لەپارێزگای بەسرەیە.

لەئێستادا 164 حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراق ( بەهەرێمی كوردستانەوە) تۆمار كراوە، لەو ژمارەیە 43 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 12ی تر گیانیان لەدەستداوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.