ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاننامه‌ی ژماره (20)ی ده‌ركرد و له به‌یاننامه‌كه‌دا دوو بڕیار دراوون.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
بڕیارماندا به ده‌رچوواندنی ئه‌م به‌یانه:
یه‌كه‌م: راگرتنی هاووچۆ له ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و گشت یه‌كه كارگێڕییه‌كانیان له كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی 18-19/3/2020
تا كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی 23-24/3/2020.
دووه‌م: پێدانی ده‌سه‌ڵات به پارێزگاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی چۆنێتی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان له‌و ماوه‌یه‌دا به مه‌رجێك كار نه‌كاته سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.