رۆژانه به‌سه‌دان تۆن خواردن، هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و پشكنین بۆ هه‌موو كاڵاكان ده‌كرێت.
سه‌نگه‌ر ره‌حمان ــ به‌رپرسی بنكه‌ی وه‌رگرتنی نموونه‌ی خۆراك له سنووری حاجی ئۆمه‌ران له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له سنوری نێوده‌وله‌تی حاجی ئۆمه‌ران رۆژانه به‌سه‌دان تۆن خواردن و سه‌وزه‌و میوه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناش له‌م سنورره نێوده‌وڵه‌تیه رێككاری چڕی ته‌ندروستی بۆ سه‌ڵامه‌تی گیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان گیراونه‌ته.
به‌رپرسی بنكه‌ی وه‌رگرتنی نموونه‌ی خۆراك گوتیشی: به‌ر هه‌موو ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌و سهو زه‌و میوه‌یه‌ی به رێگای ئه‌م سنوره‌ی هاورده‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت هه‌ر له سنووره‌وه پشكنینی فیزیایی و كیمیاوییان بۆ ئه‌نحام ده‌درێت و له ژێر چاودێرییه‌كی ته‌ندروستی باش هاورده ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.