Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 17:07

هەر سێ وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفرازی هه‌ولێر راده‌گیرێت

بە هۆی بەرز بوونەوەی لێلی زێی گەورە
کوردستان TV
#7
100%


بە هۆی بەرز بوونەوەی لێلی زێی گەورە هەر سێ وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز لە كاتژمێر 2ی ئەمشەو چوارشەمە لە سەر  پێنج شەممە رادەگیرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاتووه‌، بەروار ١٨ ی ئاداری ٢٠٢٠
دانیشتوانی شاری هەولێری خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی بەرز بوونەوەی لێلی زێی گەورە بۆ زیاتر لە 2000NTU بۆیە هەر سێ وێستگەکانی پالاوتنی ئاوی ئیفراز لە سەعات  2ی ئەمشەو چوارشەمە لە سەر  پێنج شەممە رادەگیرێت بە شێوەیەکی کاتی.

بۆیە پێویستە هاوڵاتیان لەم ماوەیە تاکو ڕەوشی کەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە، دەست بەکارهێنانی ئاو بگرن، بە هیوای سەلامەتی هەموو لایەک.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.