ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی كۆریای باشوور به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه و كه 152 حاڵه‌تی نوێ تۆماركرا و 6 حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدانیش تۆماركرا.
ناوه‌ندی كۆریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان ڕایگه‌یاند: كه 152 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و به‌مه‌ش ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته 8565 كه‌س و 6 كه‌سی دیكه‌ش له نوێترین ئاماردا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شیاوی باسه زۆرترین ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی كۆریای باشوور له شاری دایجۆ تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.