بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ، دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید (دلێر نەجاڕ) ڕایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەمان كەوا دوو كەس ماددەی هۆشبەر بەكاردەهێنن و هەروەها بازرگانیشی پێوە دەكەن، تیمێكی لێكۆڵینەوەمان پێكهێنا و دوای كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەردوو تۆمەتبارەكە بە ناوەكانی (ا.م.ح) و (ل.ش.ع)، دانیان بە تاوانەكەیاندا نا كە هەڵسابوون بە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ).
عەمید (دلێر نەجاڕ) روونیشی كردەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێكخرا و ڕەوانەی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا، بەڕێزیشیان بڕیاڕی دا بە ڕاگرتنی تۆمەتبارانی ناوبراو بە ماددە (14) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.