(رۆژگار رزگار محمد) پاسەوانی وەزیری دارایی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
لە کاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا لە ژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری کاری سیخوریی ئەنجامداوە بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایی ئەو کات. دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتنە بەردەست، بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و دانی بە تەواوی کارە سیخورییەکانی دانا و تەواوی وردەکاری لە بەردەم دادوەری لێکۆلینەوەدایە.
راگهیاندنی بهرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.
١٩-٣-٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.