رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە په‌ره‌سه‌ندنى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق دەدات و داوا لە هاوڵاتیانی عێراق دەکات پابەندى بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوەو نه‌چنه ده‌ره‌وە.
رێكخراوه‌كه وتیشى" تاكه رێگه بۆ رێگرتن له بلاوبوونه‌وه‌ى زیاتره ڤایرۆسه‌كه، ته‌نها مانه‌وه‌یه له ماله‌وه‌و تێكه‌لاو نه‌بوونه له‌گه‌ل كه‌سانى تردا، بۆیه رێكخراوه‌كه داوا له به‌رپرسانى عێراق ده‌كات رێوشوێنى پێویست بگرنه به‌ر بۆ چۆلكردنى بازار‌و شوێنه گشتییه‌كان له خه‌لك.
له‌م باره‌وه عه‌دنان نوار، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی لە عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانید رایگه‌یاند" ده‌بێت هاوڵاتیان خۆیان له هه‌موو جۆره كۆبونه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی به دووربگرن و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌م ڤایرۆسه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت و هه‌میش هاوڵاتیان له توشبون به كۆرۆنا پارێزراوبن.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق و هەرێمی کوردستان 177 حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، 49 كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌و چاكبونه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتوه‌ته 12 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.