فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو دوو پۆلیسەی هاتوچۆی کرد و لە نزیکەوە لە باری تەندروستییانی کۆڵییەوە، کە ئەمڕۆ 2020.3.19 لەکاتی ئەرکدا لەلایەن کەسێکی تەمەن 30 ساڵان لەبازگەیەکی پۆلیسی هاتوچۆ لەسەر رێگەی مەخموور - مامزاوا، بە چەقۆ و دەمانچە هێرشیان کرایە سەر و بریندارکران.
ئەمرۆ کاتژمێر1ی دوای نیوەڕۆ لەسەر رێگەی مەخموور - مامزاوا، کەسێکی تەمەنی 30 ساڵان کە بە ئۆتۆمبێل ویستویەتی سەرپێچی بکات لە بڕیار و ڕێنماییەکان، لەبازگەی پۆلیسی هاتوچۆی ئەم ناوچەیە ڕێگەی نەدراوە، لەئاکامدا بە چەقۆ و دەمانچە هێرشی کردە سەر بازگەکە و دوو پۆلیسی هاتووچۆی بریندار کرد، دوای ئەم کارەی تۆمەتبار لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.