Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 22:54

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ملیارێک دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوی پارێزگای دهۆک تەرخان دەکات

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی لافاوەکەی دهۆک پەیوەندی بە پارێزگاره‌وه‌ دەکات
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆکەوە دەکات بۆ پرسینی بارودۆخی زیانلێکەوتووانی لافاوی پارێزگای دهۆک.

 

پاشنيوه‌ڕۆژى رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 19-3-2020 له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ئه‌ترووشى، پارێزگارى دهۆك، نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و دوو قوربانييه‌ى له‌ ئه‌نجامى لافاوه‌كانى سنوورى پارێزگاكه‌ له‌ سێمێل و زاخۆ گيانيان له‌ ده‌ست دا دەربڕی.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها به‌ وردى به‌دواداچوونى بۆ دۆخى لێقه‌وماوان و مه‌زه‌نده‌ى زيانه‌كان و كاره‌كانى به‌هاناوه‌چوون و چۆنيه‌تيى هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌وماوان و زيانمه‌ندانی كرد.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پشتگيرى بۆ كارى داموده‌زگا په‌يوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان دووپاتكرده‌وه‌ و بڕيارى دا وه‌ك هاوكارييه‌كى به‌په‌له‌ى به‌هاناوه‌چوون، بڕى (يه‌ك مليار دينار) له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، پێشكه‌ش به‌ ئيداره‌ى پارێزگاى دهۆك بكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.