Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 22:54

قایمقامیەتی سلێمانی: چەند رۆژی داهاتوو هەستیارو یەکلایی کەرەوە دەبن 

قایمقامیەتی سلێمانی: بڕیارو رێكارەكان ئەنجامی زۆر باشی ئەرێنیان هەبووە
کوردستان TV
100%

 

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژی داهاتوو رۆژانێكی هەستیار و یەكلایی كەرەوە دەبن و پێویستی بە پابەندبونی زیاتری هەموو لایەكە.

ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، "ئێستا لە قۆناغێكی هەستیار و یەكلایی كەرەوەداین لە هەرێمی كوردستان كە ئەویش قۆناغی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنایە و تائێستا توانراوە بەشێوەیەكی زۆر باش مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكرێت و رێگری بكرێت لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسەكە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بڕیار و رێكارەكان ئەنجامی زۆر باشی ئەرێنیان هەبوە و پابەند بونی خەڵكیش بە بڕیار و رێنماییەكان بە تایبەت قەدەغەكردنی هاتوچۆ بە هۆكاری سەرەكی سەركەوتنی پلانەكانی حكومەت دێت دەربارەی هەنگاوەكانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەش سوپاسی پابەندبونی هاوڵاتیانی سلێمانی دەكەین".

قایمقامی سلێمانی باسی لەوەشکردوە، "چەند رۆژی داهاتو رۆژانێكی هەستیار و یەكلای كەرەوەیەو پێویستی بە پابەندبونی زیاتری هەمو لایەك".

ئاوات محەمەد دەشڵێت، "داوا لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەكەین دوربكەونەوە لە هەمو جۆرە كۆبونەوە و قەرەباڵخیەك و لە ماڵەكانتان بمێننەوە و بەتەواوی پابەندبن بە بڕیار و رێنماییە تەندروستیەكان، تەنیا بەمە دەتوانین ئەو مەترسیەی رووی كردووەتە هەرێمی كوردستان دووری بخەینەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.