شاری ووهان له وڵاتی چین به سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس كۆرۆنا له جیهان ده‌ناسرێت كه‌چی ئه‌و شاره دووه‌م رۆژی بێ تۆماركردنی هیچ حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێپه‌ڕاند.
ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی چینی بڵاویكرده‌وه: نه دوێنێ پێنجشه‌ممه و نه ئه‌مڕۆ هه‌ینی هیچ حاڵه‌تێكی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین تۆمارنه‌كراوه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه باس له‌و ده‌كرێت كه 39 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه دیاری كراون .
له‌وباره‌یه‌وه لێژنه‌ی ته‌ندرووستی چین ئاشكرایكرد: سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی چین گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له‌ناو چیندا تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بوونه.
له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س له وڵاتی چین گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام حكوومه‌تی چین به ده‌ركردنی بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌كردنی هاووڵاتیان له ماڵه‌وه و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه و سنوورداركردنی هاتوچۆی هاووڵاتیان، ورده ورده توانی ڤایرۆسه‌كه كۆنترۆڵ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.