نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی چەند تۆمەتێک کە لە لایەن دەزگای زانیاریی ئاڕاستەی کرابوو، بڵاودەکاتەوە كه ئهمهی خوارهوه دهقی راگهیهنراوهكهیه:
دوای بڵاوبوونەوەی ڕوونکردنەوەیەکی ئاسایش لە بارەی کەسێک کە بە تۆمەتی سیخوری دەستگیرکراوە، لاهور جەنگی لە ژێر ناوی دەزگای زانیاری، بە شڵەژاوی و دوور لە هەموو نەریت و رێزێک ، نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە کە کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و دەستەواژەی ئاڵۆز بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لەخۆ دەگرێت.
لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ دۆخی ناوخۆ و سەرقاڵی و بەرپرسیاریەتیمان بەرامبەر بەم رەوشەی ئێستای هەرێمی کوردستان، خۆمان بە وەڵامدانەوەی هەڵچوونەکانی ئەم کەسە سەرقاڵ ناکەین.
ناوبراو باس لە دادگا و یاسا دەکات، ئێمەش دووپاتی دەکەینەوە کە سەروەریی یاسا و نەهێشتنی سەرەڕۆیی و سەرکێشی بەرامبەر یاسا، بەرنامەی هەرە سەرەکیی کاری حکومەتی هەرێمە ، بۆیە پێمان باشە لاهور جەنگی رێکاری یاسایی بگرێتەبەر، ئەمە بۆ ئێمەش رێخۆشکەر دەبێت تاکو هەموو ئەو بەڵگانە بخەینە بەردەم دادگا کە سەلمێنەری سەرپێچی و یاساشکێنییەکانی ناوبراون.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/20
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.