Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 21:01

هاووڵاتییەکی دەڤەری باڵەکایەتی بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

بە مەبەستی بەدەستهێنانی گیای بەهارە ڕووی لەناو کێڵگەیەکی بەمین داچێندراو كردووه‌
هاووڵاتییەکی دەڤەری باڵەکایەتی
کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەکی سنووری دەڤەری باڵەکایەتی بەهۆی پێداتەقینەوەی مین، گیانی لەدەستدا.

رائید سەباح ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: هاووڵاتییەکە ناوی (مستەفا ئیبراهیم حوسێن)، خێزاندارە و تەمەنی 29 ساڵە و دانیشتووی گوندی پاشکۆزی سەر بە ناحیەی گەڵاڵەیە لە سنووری قەزای چۆمان، ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی بەدەستهێنانی گیای بەهارە ڕووی لەناو کێڵگەیەکی بەمین داچێندراو لە نزیک گوندەکەیان کردووە و بەداخەوە بەهۆی پێداتەقینەوەی مین گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاند: تیمەکانی پۆلیس و کارمەندانی بەرگری شارستانی و خەڵکی ناوچەکە تەرمی هاووڵاتییەکەیان لەو ناوچەیە گەیاندەوە گوندەکەیان و ئێستا تەرمەکەی بۆ توێکاری و لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران کراوە.

پ.کەریم سمکۆ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.