ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و شاره‌كانی تری كوردستان، بێ به‌شداری خه‌ڵك ئاگری نه‌ورۆز له شوێنه دیاره‌كان هه‌ڵكرا و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی به‌رزو پیرۆز راگیرا.
پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تا 23ی ئه‌م مانگه درێژ كرده‌وه و سه‌رجه‌م بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و خۆپارێزی بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر له هه‌رێمی كوردستان ته‌شه‌نه بكات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی ئادار له‌سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌و بڕیاره له سلێمانی و شاره‌كانی تریش بێ ئاماده‌بوونی خه‌ڵك ئاگری نه‌ورۆز بكرێته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له مێژوودا كه بێ ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری ئاگری نه‌ورۆز له كوردستان بكرێته‌وه، پێشتر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگری نه‌ورۆزی قه‌ده‌غه ده‌كرد، به‌ڵام گه‌لى كورد له شاخه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره گه‌وره‌كان ئاگریان ده‌كرده‌وه و به دیارییه‌وه هه‌ڵپه‌ڕكێیان ساز ده‌كرد و ساڵی نوێی كوردی‌یان پیرۆز ده‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.