Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 19:42

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان: دروستە زەکات پێش بخرێت

لەبەر ئەو دۆخە تایبەتەی هەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت
کوردستان TV
100%

لە راگەیێندراوێکدا ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان رایگەیاندووە، لەڕووی شەرعەوە دروستە ئەو کەسانەی ماڵی زەکاتیان هەیە، زەکاتەکانیان پێشبخەن، ئەویش لەبەر ئەو دۆخە تایبەتەی هەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت.
   
لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستاندا هاتووە، فەتواکەیان "رای زانایانی مەزهەبی ئیمامی حەنەفی، شافیعی و حەنبەلی لەسەرە بە بەڵگەی ئەوەی عەباس مامی پێغەمبەر - دروودی خوای لەسەربێت - داوایکرد زەکاتەکەی پێش هاتنی کاتی خۆی بدات و ئەویش رووخسەتی پێدا.
 
فەتواکە لەکاتێکدایە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 14ی ئادارەوە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندووە و بڕیارە تاوەکو 23ی ئادار بەردەوامیی هەبێت، بەرپرسانیش دەڵێن، ئەگەر پێویست بکات ئەوا قەدەغەی هاتووچۆ درێژدەکرێتەوە.
 
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 41 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 13 کەسیان چاکبوونەتەوە. چەندین رێکاریش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر.

ktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.