سەرچاوەیەکی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له نزیك مزگه‌وتی قازی محه‌مه‌د له شاری سلێمانی، كه‌سێك دایك و سێ برای خۆی كوشتووه.
پۆلیسی سلێمانی، رایگه‌یاندووه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه وێڕای كوشتنی دایكی و سێ برای، باوكییشی بریندار كردووه و ته‌قه‌شی له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.
راشیگەیاند، بکوژەکە نەخۆشی دەروونی هەبووە و تەقەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووەو دواتر هەڵاتووە.
سەرچاوەکە وتیشی، لە ئێستادا هێزێکی ئەمنی زۆر لە گەڕەکەکەدا بڵاوەیان پێکراوەو هەروەها لەناو شاری سلێمانیش هێزە ئەمنیەکان بە چڕی بە دوای بکوژەکەدا دەگەڕێن.
دواتر پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسەی تەقەی لە خێزانەکەی خۆی کرد و دایک و سێ براى خۆى کوشتووه، بە برینداری دەستگیر کرا.
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند، نها ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیركراوه، كه كوڕی ماڵه‌كه‌یه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و رووداوه كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.