له راگه‌ێندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیر كردنى ئه‌و كه‌سه‌ى راگه‌یاند كه به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك چوار له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه خۆى كوشتبوو.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌ى راگه‌یاندنه‌كه‌یه
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی كه‌سێك ته‌قه‌ی له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی كرد‌و له‌ئه‌نجامدا دایكی‌و سێ برای كوشت‌و باوكی برینداركرد، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه تۆمه‌تباره‌كه به‌برینداری ده‌ستگیركرا.
دواى ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن ئاگادار كرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس‌و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ی له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردووه‌و له‌ئه‌نجامدا دایكی‌و سێ برای خۆی كوشتووه‌و باوكیشی برینداركردووه، پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی، تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵاتبو.
پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانیان شوێنی تۆمه‌تباره‌كه بدۆزنه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا ڕوبه‌ڕوی هێزه‌كانی پۆلیس بوه‌وه، توانرا به‌برینداری ده‌ستگیر بكرێت.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیپێكردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.