ئاماره‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه له باره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی جۆره نوێـیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به COVID-19 ناودێركراوه، پـیاوان زیاتر له ئافره‌تان به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆست ڕاپـۆرتێكی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت بۆ نموونه ئاماره‌كانی ئیتالیا كه له ئێستادا ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیـیه له چین زیاتره، ئاماژه ده‌كه‌ن زیاتر له 70%ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه پـیاوبوون. هه‌روه‌ها 60%ی ئه‌وانه‌شی تووشی نه‌خۆشیـیه‌كه بوون پـیاون.
له كۆریای باشوریش، هه‌رچه‌نده 61% ی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیـیه‌كه بوون ئافره‌تن به‌ڵام 54%ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه پـیاوبوون.
له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ووهانی چین كه نه‌خۆشیـیه‌كه له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵداوه، ده‌ڵێن دوو له‌سه‌ر سێی تووشبووان پـیاون و نیوه‌یان نه‌خۆشی قورسیان هه‌بووه، وه‌كو دڵ و شه‌كره.
پـزیشكان و شاره‌زایان سه‌ریان سووڕماوه له‌و ئامارانه‌و له‌مباره‌یه‌وه سه‌برا كلاین مامۆستا له زانكۆی جۆنز هاپكنز ده‌ڵێت: هه‌تا ئه‌مڕۆش نازانن بۆچی ڤایرۆسی COVID-19 زیاتر بۆ پـیاوان به‌راورد به ئافره‌تان جێی مه‌ترسیـیه.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.