له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق، دوو سه‌رباز كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
له‌وباره‌وه ئه‌فسه‌رێك له سوپای عێراق به پله‌ی موقه‌ده‌م كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له لێدوانێكدا به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه "له ناوچه‌ی نازڕه باكووری شاری روتبه رۆژئاوای ئه‌نبار، دوو بۆمبی جێنراو به كاروانێكی هێزه‌كانی سوپادا ته‌قیونه‌ته‌وه.
به گوته‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كاندا، دوو سه‌رباز كوژراون و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامداندانی ته‌قینه‌وه‌كاندا رانه‌گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.