وەزارەتی تەندروستی نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئەو هاووڵاتییانە نیشان دەدات كە بەبێ هۆكار پەیوەندی بە هێڵی فریاگوزاری (122)ەوە دەكەن.
ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی هێلی فریاگوزاری بەردەوامی 122مان خستۆتە بەردەم هاوڵاتیان بۆ خزمەتیان. بەداخەوە هەندێ کەسی نابەرپرس بۆ مەبەستی گاڵتە و ڕابواردن پەیوەندی بەم هێڵە دەکەن، ئەمەش دەبێتە:
1- مەشغول کردنی ئەم هێڵە (کە لەم کاتەدا لەوانەیە کەسانێک حاڵەتیان گرژ بێت پێویستیان بە هێلەکە بێت)
2- دەبێتە هۆی ماندووبوون و بێزارکردنی ستافی 122 کە 24 کاتژمێر شەونخونی دەکەن بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.
بۆیە ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی لەمەودوا مامەڵەی یاسایی دەکەین لەگەڵ ئەو کەسانەی بەمەبەستی گاڵتە و ڕابواردن پەیوەندی بەهێلی 122 دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی
٢١ی ئادار ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.