هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی عێراق ده‌روازه‌كانی شاری سه‌در رۆژهه‌ڵاتی به‌غدایان داخست و دانیشتووانه‌كه‌یان ناچار به مانه‌وه له ماڵه‌وه كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
ئه‌م بڕیاره دوای چه‌ند كاتژمێرێك له سه‌ردانی زیاره‌تكاران دێت بۆ مه‌زاری مو‌سا بن جه‌عفه‌ر كه لای شیعه‌كان به پیرۆز داده‌نرێت و به‌بێ ره‌چاوكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، به هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی شاری سه‌در به‌شدارییان له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس ده‌روازه‌كانی چوون و هاتنی ده‌روازه‌ی شاری سه‌دریان به به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی داخست، هه‌روه‌ها سه‌دان سه‌رباز و پۆلیس و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی بڵاوه‌یان پێكراوه و به دانیشتووانی شاره‌كه راگه‌یه‌نراوه، رێگه به‌چوونه ده‌ره‌وه‌یان نادرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا".
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت راگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان گشتاندنێكیان به‌سه‌ر دانیشتووانی شاره‌كه‌دا بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوایان كردووه، پێویسته لانیكه‌م دوو هه‌فته له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه، تاوه‌كو دڵنیابن له تووشنه‌بوونیان به كۆرۆنا دوای ئه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سیان به‌شدارییان له رێوڕه‌سمیی ئاینیی كرد له شاری كازمییه باكووری به‌غدا.
شاری سه‌در به ناوه‌ندی سه‌ره‌كی لایه‌نگرانی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در داده‌نرێت كه رۆژی پێنجشه‌ممه داوای له لایه‌نگرانی كرد، پابه‌ند نه‌بن به رێنماییه پزیشكییه‌كان و به‌شداریی بكه‌ن له چوونه سه‌ر مه‌زاری ئیمام مو‌سا بن جه‌عفه‌ر كازم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.