به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنا توانای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ بژیت و له‌سه‌ر رووبه‌رووی جیاواز‌و له‌هه‌واشدا ده‌مێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له گۆڤاری نیو ئینگڵاند ژۆرنال ئوف میدیسن بڵاوكراوه‌ته‌وه ، له‌لایه‌ن زانایانی نێوه‌نده‌كانی نه‌خۆشی و خۆپارێزی ئه‌مریكاو هه‌ردوو زانكۆی كالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجلوس و برینستو كاری له‌سه‌ر كراوه‌و ده‌ركه‌وتووه، كه ڤایرۆسه‌كه توانایه‌كی باشی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌هه‌وادا بمێنێته‌وه،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه په‌تاكه به ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بِروایه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر له‌هه‌ودا ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ تا سێ رۆژ له‌سه‌ر رووبه‌ره‌كانی پلاستیك و ئاسن و بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێریش له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه.
شایانی باسه ئێواره‌ی دوێنێ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه كه ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 266 هه‌زارو زیاتر له 11 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.