قائیمقامی سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ گرفتێك له‌كه‌می خواردن و پێداویستی له سلێمانی هه‌بێت و دڵنیایی ته‌واو ده‌داته هاوڵاتیانی شاره‌كه و ده‌ڵێت: هیچ گرفت و قه‌یرانێك له خواردن و پێداویستی رۆژانه‌دا نیه‌و بڕی پێویستی خواردن و پێداویستی له كۆگاكاندا هه‌یه.
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی راشیده‌گه‌یه‌نێت" رۆژانه له رێگه‌ی خاڵه سنورییه‌كانه‌وه خواردن و پێداویستی ده‌هێندرێته هه‌رێمی كوردستان، له‌م رووه‌وه دڵنیایی ته‌واو ده‌ده‌ین به هاوڵاتیان هیچ دوودڵی و گومانێكیان له كه‌می خواردن وپێداویستیه‌كانی رۆژانه نه‌بێت، هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڕی پێویستی خواردن و كاڵا‌و شتومه‌ك بگاته هه‌رێمی كوردستان .
ئاوات محه‌مه‌د وتیشى" زیاتر له 3 هه‌زار تۆن خوردن و پێداویستی به‌ڕێگه‌وه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له نزیكترین كاتدا ده‌گاته هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له كۆگاكاندا به هه‌زاران تۆن خواردن و پێداویستی عه‌مباركراو هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.