Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 17:53

یەکەم حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆناوە لە دیالە تۆمار کرا

ته‌مه‌نى 67 ساڵه‌و خه‌ڵكی شاری خاڵسه‌
کوردستان TV
100%

ته‌ندروستیی پارێزگای دیاله‌، رایگه‌یاند" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 67 ساڵ كه‌ خه‌ڵكی شاری خاڵسی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌یه‌ پاش تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی لە نەخۆشخانە گیانی له‌ده‌ست دا.

گوتیشی" ئه‌و هاووڵاتیه‌ جگه‌ له‌ تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیکەشی هەبووە، وه‌ك نه‌خۆشیی شه‌كره‌ و هەناسەتەنگی و گوشاری خوێن.

ڕوونیشیکردەوە ، کە ئه‌و حاڵه‌تە یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنه‌ له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.