ته‌ندروستی چین رایگه‌یاند: له‌سه‌دا 90ی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ته‌نها 5120 تووشبوی ڤایرۆسه‌كه له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون.
ده‌سته‌ی حكومی بۆ كاروباری ته‌ندروستی چین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: رۆژانه ژماره‌ی تووشبوان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات، له كۆی 81 هه‌زار و 93 حاڵه‌تی تووشبون، له ئێستادا 72 هه‌زارو 702 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و نهخۆشخانهكانیشیان جێهێشتووه، ته‌نها 5120 تووشبوی ڤایرۆسه‌كه له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون.
ته‌ندروستی چین روونیکردەوە، له ناوچه‌ی وهان 67 هه‌زار و 800 حاڵه‌تی تووشبون و 3153 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرابوو، ئه‌وه‌ش ده‌ری ده‌خات رێژه‌ی 4.67 حاڵه‌تی تووشبون له شاری وهان بوون.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌رپرسانی چین هیچ حاڵه‌تێكی تووشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنایان له ناوچه‌ی هوبی سه‌نته‌ری پارێزگای وهان تۆمارنه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.