ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رەتی دەكاتەوە هیچ گرفتێك لە كەمی خواردن و پێداویستی لە سلێمانی هەبێت و دڵنیایی تەواو دەداتە هاوڵاتیانی شارەكە و دەڵێت: هیچ گرفت و قەیرانێك لە خواردن و پێداویستی رۆژانەدا نیەو بڕی پێویستی خواردن و پێداویستی لە كۆگاكاندا هەیە , قائیمقامی سلێمانی راشیدەگەیەنێت: رۆژانە لە رێگەی خاڵە سنورییەكانەوە خواردن و پێداویستی دەهێندرێتە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی , لەم رووەوە دڵنیایی تەواو دەدەین بە هاوڵاتیان هیچ دودڵی و گومانێكیان لە كەمی خواردن وپێداویستیەكانی رۆژانە نەبێت, هەموو رێوشوێنێكی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی بڕی پێویستی خواردن و كاڵاو شتومەك بگاتە هەرێمی كوردستان , ئاوات محەمەد دەشڵێت : زیاتر لە 3 هەزار تۆن خوردن و پێداویستی بەڕێگەوەیە بۆ هەرێمی كوردستان و لە نزیكترین كاتدا دەگاتە شاری سلێمانی و پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان ئەمە جگە لەوەی لە كۆگاكاندا بە هەزاران تۆن خواردن و پێداویستی عەمباركراو هەیە,
قائیمقامی سلێمانی: راشیدەگەیەنێت لە خاڵە سنورییەكان كارئاسانی تەواو بۆ بازرگانان دەكرێت بۆ ئەوەی كاڵاو پێدویستیەكان بەبێ هیچ گرفتێك بهێننە هەرێمی كوردستان, هەموو ئەو خواردن و كاڵایانەش لەژێر چادێری ووردی تەندروستیدا دوای دڵنیابونەوە رێگە بە هاوردەكردنیان دەدرێت
قائیمقامی سلێمانی: هیچ قەیرانێکی کەمی خواردن و پێداویستی لە ئارادا نیە
بڕی پێویستی خواردن و پێداویستی لە كۆگاكاندا هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.