سەرچاوەیەکی پزیشکی لە تەندروستی پارێزگای بەسرە رایگەیاند: دوو کەسی دیکە لە عێراق بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له به‌سرە ئەمڕۆ دووشەممە رایگه‌یاند: دوو كه‌س كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 70 ساڵه و ئه‌وی دیكه‌شیان ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه پێشتر پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویکردەوە، 233 حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، 20 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات 57 كه‌سی دیكه‌ش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.