ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 20ی ئازاری 2020 ، تیمی سریه کیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له سنووری پارێزگای دھۆک چەندین بارەگاو بنكه‌ی دیكه‌یان له میحوەری سحێلە و زوممار به دژه ڤایرۆس ده‌رمانڕێژكرد.
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌و بنكه‌و باره‌گایانه‌ی ئه‌مڕۆ رشێنران بریتی بوون له: سێ فەوجی لیوای تایبەتی یه‌ک ، (10) بنكه‌ی پاسەوانی سنوور سەر به حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و دوو مه‌خفه‌ر له‌سەر سنوری عێراق – سوریا ، هه‌روه‌ها فەوجێكی لەشکری تایبەتی یه‌ك و بازگەی سحێلە و باره‌گایه‌كی حزبی له زوممار.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.