Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 07:35

 پارێزگاری سلێمانی کۆمەڵێک بڕیاری دیکەی بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا راگەیاند

هەموو كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە دامودەزگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی قەدەغەكرد
کوردستان TV
100%

 

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كۆمەڵێك بڕیاری دیكەی بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا راگەیاند و هەموو كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە دامودەزگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی قەدەغەكرد.

لەو باڕیارانەدا كە ئاراستەی هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردوە، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند،"هەموو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەریی لە هەموو دامودەزگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکاندا لە ئەمڕۆوە قەدەغەیە، پێویستە لێدوان و ڕاگەیاندن و پەیامەکان لەڕێی ڕاگەیەندراوی نوسراوەوە بڵاوبکرێنەوەو لەکاتی زۆر پێویستیشدا، (بەپێی ڕێکەوتنی کەناڵەکان)؛ لەلایەن کەناڵی کوردساتەوە ڕاستەوخۆ بۆ هەمو کەناڵەکان (بەبێ لۆگۆ) دەگوێزرێتەوە."

لە بڕیارێكی دیكەدا هاتووە،"لە سبەینێ (24/ 3/2020)ەوە، بازاڕی دراوی سلێمانی بۆ حەواڵەکردن دەکرێتەوە لە كاتژمێر (11)ی بەیانی بۆ كاتژمێر (٣)ی پاشنیوەڕۆ، بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دیاریکراوە."

هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە،"دوای ڕەزامەندی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ و ئاودێری پارێزگای سلێمانی، هەفتانە ماوەی (48) كاتژمێری بەردەوام، دەدرێت بە هەر خاوەن کێڵگەیەکی پلاستیکی کە ئێستا لەکاردا بێت بۆ گواستنەوەو چاندنی شەتڵەکانیان."

لە خاڵێكی دیكەی بڕیارەكەدا هاتووە،"بەپێی پلان و ڕەزامەندیی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ و ئاودێری پارێزگای سلێمانی، ڕۆژانی سێشەممەو پێنجشەممەی هەر هەفتەیەک لە كاتژمێر(11)ی بەیانی بۆ (3)ی پاشنیوەڕۆ، بەپێی لیستی دیاریکراو ڕێگا بە کردنەوەی کۆمپانیاو نوسینگە کشتوکاڵییەکان دەدرێت بەشێوەی دلیڤەری پێداویستیەکان بگەیەننە کێڵگەکان."

لە بڕیارەكەدا هاتووە،"جوڵەی بازرگانیی لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانەوە بەردەوام دەبێت و پرۆسەی دابەشکردنی خۆراک و پێداویستیەکان بەسەر مارکێت و دوکانەکاندا بەپێی ڕێنماییەکانی پێشوو بەردەوام دەبێت و چاودێری وردی نرخ و کوالێتی و قەبارەی خستنەڕوویان دەکرێت لەلایەن لیژنەی قائیمقامیەتی یەکە کارگێڕییەکانەوەو سەرپێچیکار سزادەدرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.