وابڕیارە به‌یانی سێشهمه 2020.3.24، كاتژمێر 10ی به‌یانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به تیمێكی ئاماده‌كراو هاوكاری خۆراكی بگەیەنێتە كۆمه‌ڵگای سێبیران لە پارێزگای هەولێر.
دوێنێ یەکشەممە بەهۆی تۆمارکردنی حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە كۆمه‌ڵگای سێبیران سه‌رجه‌م دانیشتووانی كۆمه‌ڵگاکە کەرەنتین کران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیش وه‌كو ئه‌ركی مرۆیی خۆی ئازوقه بۆ هه‌موو ماڵه‌كان دابین ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.