لە روونکردنەوەکەیدا، کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاندووە" دوێنێ سامپل لە ھەندێک لە کارمەندانی فەرمانگەکانی دەروازەکەمان وەرگیرا و رەوانەی تاقیگەی وەزارەتی تەندروستی لە ھەولێر کرا، ئەمرۆ لە لایەن بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان ئاگادار کراین کە ئەنجامی پشکنینەکان نێگەتیڤ بوونە و ھەموویان خاوێن و سەلامەتن.
هەروەها دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ئەوەشی خستووەتە روو، کە ھەموو رێکارەکانی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوە و ھەموو رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن.
دەقی روونکردنەوەکە:
لە ھەندێک پەیج و سۆشیال میدیا بابەتێک لە سەر ھەندێک لە کارمەندانی فەرمانگەکەکانی دەروازەکەمان بلاو کراوەتەوە کە گوایە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێیان دەکرێت، بە ناوی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوە بلاو بکەینەوە کە دوێنێ سامپل لە ھەندێک لە کارمەندانی فەرمانگەکانی دەروازەکەمان وەرگیرا و رەوانەی تاقیگەی وەزارەتی تەندروستی لە ھەولێر کرا، ئەمرۆ لە لایەن بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان ئاگادار کراین کە ئەنجامی پشکنینەکان نێگەتیڤ بوونە و ھەموویان خاوێن و سەلامەتن.
بۆ زانین لە لایەن تیمەکانی تەندروستی بە شێوەی رۆژانە و ھەروەھا بە شێوەی ھەرەمەکی بۆ دلنیا بوون بە بەردەوامی سامپل لە ھاوولاتیان و کارمەندان و شۆفێران وەردەگیرێت و لێرەوە بۆ رای گشتێ و بە ھەموو کوردستانیانی خۆشەویست رادەگەیێنین دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ھەموو رێکارەکانی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوە و ھەموو رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات و کارمەندانی ھەموو فەرمانگەکانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە سەنگەری پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە دانە و بە پێویستی دەزانین رێز و سوپاسی تایبەت ئاراستەی یەک بە یەکی کارمەندانی ھەموو فەرمانگەکان بە تایبەتی کارمەندانی ئاسایشی کۆمەلگای حاجی ئۆمەران بکەین کە زۆر بە دلسۆزی و نیشتیمان پەروەری ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن و داوا دەکەین بۆ سەلامەتی گشتی ھەموو لایەک پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.