ئەمشەو بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند،"خەڵکی دەربەندیخان پابەندی رێنماییەکان نەبن، توشی کارەساتی تەندروستی دەبن"
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، پەیامێكی هۆشداری ئاراستەی دانیشتوانی قەزای دەربەندیخان كردو رایگەیاند،"خەڵکی دەربەندیخان پابەندی رێنماییەکان نەبن، توشی کارەساتی تەندروستی دەبن"
ئەم پەیامەی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەكاتێكدایە كە لەئێستادا مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای دەربەندیخان روی لە هەڵكشانكردوە و تاكو ئەمڕۆ 8 حاڵەتی توشبون بە پەتاكە تیایدا تۆماركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.