گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگهیاند" بەیانی ئەمرۆ لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی پۆلیس و هاتوچۆی هەولێر لەیەکێک لەخالی پشکنینە کاتییەکانی سەر رێگای مامزاوە کیایەکی بارهەڵگر کە گوایا کاری گواستنەوەی خۆراکی پێ دەکەن دەستگیر کرا و لەکاتی پشکنینی دەرکەوت کە 29 کەسی عەرەبی هەڵگرتووە کە بەقاچاغ و بەبێ هیچ پشکنینێک بەنیازبوو بیانهێنێتە ناو هەولێر بەرامبەر بە بڕێک پارە.
ئەوەشی خستووەتە روو" راستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکە و 29 کەسەکە تەسلیم بەئاسایشی هەولێر کران و لەژێر چاودێرییەکی توندەوە گوسترانەوە بۆسەنتەری پشکنینی پزیشکی و کەرەنتینە کران و رێکاری یاسایی توند لە دژی شوفێرەکە دەگیرێتە بەر".
هەروەها گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر داوا لە شوفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی خۆراک و ئۆتۆمبێلی رێگاپێدراوەکان بۆ خزمەتگوزاری گشتی دەکات کەوا بەهیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ فشارێک خەڵک نەگوازنەوە بەدەر لەرێنماییەکان، چونکە لێپێچینەوەی زۆر توند دەگیرێتە بەر لەدژی هەر کەسێک سەرپێچی قەدەغەی هاتوچۆ بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.