بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار حاڵەتی نوێی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگاکەیاندا تۆمارکراوە.
ئاشكراشیكرد، ئەو 4 حاڵەتەی ئەمڕۆ تۆماركراون، سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن و لە دایك و باوك و دوو برای تووشبووەکەی پێشووی ئەو شارە پێكهاتوون.
تێزانین پێش چه‌ند رۆژ حاله‌تێكى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له شارى مووسل تۆماركرا، كه ناوى "موهه‌نه‌د" بوو، ته‌مه‌نى 40 سال بوو، كه وێنه‌گرى كه‌نالى عێراقییه بوو، بۆ ئه‌نجامدانى عه‌مره سه‌ردانى سعوودیه‌ى كردبوو، كه پێده‌چێت له‌و میانه‌دا تووشى ڤایرۆسه‌كه بووبێت، كه سه‌ره‌نجام به هۆى ناوبراوه‌وه كهسوكارهكهشى تووشى ئه‌و ڤایرۆسه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.