به‌پێی راگه‌یاندراوێكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای پارێزگای ھه‌ولێر له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه جگه له قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل، ھاتوچۆی پیاده‌ش له سه‌رجه‌م كۆڵانه‌كانی قه‌زا و ناحیه و ناوه‌ندی شاری ھه‌ولێر قه‌ده‌غه‌یه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای پارێزگای ھه‌ولێردا ھاتووه: ''دوای بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به دریژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆ تاوه‌كو ١ی ئاداری ٢٠٢٠ ، شه‌وی رابردوو ژووری ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری ھه‌ولێر فه‌رسه‌ت سۆفی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا''.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بڕیارانه درا ..
یه‌كه‌م: جگه له‌قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆی ئۆتۆمۆبێل، ھاتوچۆی پیاده‌ش له‌سه‌رجه‌م كۆڵانه‌كانی قه‌زا و ناحییه‌كان و ناوه‌ندی شاری ھه‌ولێر قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نھا بۆ حاڵه‌تی كڕینی خۆراك و پێویستی زۆر زه‌رور نه‌بێت، ھیچ كه‌سێكی دیكه رێگاپێدراو نییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌واوی ھێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌ی پێكراوه، ھه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌م بڕیاره بكات دووچاری لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
دووه‌م: سه‌رجه‌م ماركێت و سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كان، ئه‌و شوێنانه‌ی رێگه‌ی كاركردنیان پێدراوه، پابه‌ندنی ته‌واوی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و داده‌خرێن''.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا داوا له ته‌واوی ھاووڵاتیانی سنووری پارێزگای ھه‌ولێر كراوه كه، پابه‌ندبن به بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆ و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.