نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای ئه‌وه‌ی بیستوویانه له چه‌ند گه‌ره‌كێكی سلێمانی قه‌ره‌باڵغی دروست ده‌كرێت سه‌ره‌ڕای رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی، ئه‌وان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، ژماره‌یه‌كی زیاتر له هێزه‌كانییان بڵاوه پێ كردووه له شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كاندا، هاوكات رێوشوێنه‌كانیش توندتر كراونه‌ته‌وه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوتی: له هه‌ندێك شوێن دوای ئه‌وه‌ی كه نیوه‌ڕوان و ئێواران كاتژمێرێك مۆڵه‌تی نانخواردنی هێزه ئه‌منییه‌كان بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه هاووڵاتییان ئه‌وه‌یان به هه‌ل ده‌زانی و دووباره ده‌رژانه‌وه شه‌قامه‌كان بۆیه ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆرتر پۆلیسمان له شه‌قامه‌كان بڵاوه پێ كردووه، هاوكات به دانانی به‌ربه‌ستی كۆنكریتی توانیومانه رێگریی له هاتوچۆكردن بكه‌ین و ته‌نها یه‌ك هێڵ له شه‌قامه‌كاندا بهێڵینه‌وه بۆ ئۆتۆمبێله حكوومییه‌كان، به‌م رێكارانه‌ش توانراوه قه‌ڕه‌باڵغی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بكرێته‌وه و وا بكرێت هاووڵاتییان پابه‌ند بن به مانه‌وه‌یان له ماڵه‌وه".
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان رێكاری نوێ گیراونه‌ته به‌ر و هاووڵاتییان ده‌توانن به‌بێ خه‌م له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و سه‌روماڵیان پارێزراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.