تووشبوویه‌كی بریتانی به‌ناوی تارا جین لانگستۆن دوای ئه‌وه‌ی توانی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ ببێت گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه.
تارا-ی ته‌مه‌ن 40 ساڵ له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی هیلینگیدۆن له رۆژئاوای له‌نده‌ن له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من ته‌ندروستیم باشه و ئێستا ده‌توانم هه‌ناسه بده‌م، پێشتر وام هه‌ست ده‌كرد كه پارچه شوویه‌شه‌ك له‌نێو قورگمایه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌ره‌و باشبوون ده‌چم و هه‌ست به‌به‌ره‌و پێشچوونێكی باش ده‌كه‌م، توانیم به‌سه‌ر كۆرۆنادا زاڵ بم.
شایانی باسه پێشتر تارا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردبۆوه كه نه‌یده‌توانی هه‌ناسه بدات و دۆخی ته‌ندروستیی زۆر خراپ بوو،گرته‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو ناخی زۆركه‌سی هه‌ژاند.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ ده‌یلی مێل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.