ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: له24 كاتژمێری رابردوودا له%85 ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا( كۆڤید 19) بوون، له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا تۆماركراون.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی رێكخراوه‌كه پێشبینی كردووه رێژه‌ی مردن كه له ئێستا گه‌یشتۆته 14هه‌زارو 510 كه‌س بۆ زیاتر به‌رزبێته‌وه.
گوتیشی: له ئێستدا ڤایرۆسه‌كه زۆر به‌خێرایی له‌ئه‌مریكا بڵاوده‌بێته‌وه‌و له‌وانه‌یه ئه‌و وڵاته ببێته سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
له‌به‌رامبه‌ردا رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌و حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له ئیتاڵیا كه‌متربۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر /rt+ رویته‌رز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.