وه‌زاره‌تی پلاندانانی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپرسییه‌كی گشتیی له سهربڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و له‌پێشه‌كی راپرسییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: دوای بلاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ھه‌رێمی كوردستان و ده‌ركه‌وتنی چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون له پارێزگاكانی ھه‌ولێر و سلێمانی به‌تایبه‌ت، بۆ ته‌شه‌نه نه‌كردن و كۆنترۆڵكردنی ئه‌م ڤایرۆسه ،حكومه‌تی ھه‌رێم له ١٤ ئه‌م مانگه كۆمه‌لێك رێكاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بوو له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگا و داوا له هاووڵاتیان كرا له مال ده‌رنه‌چن و زۆربه‌ی چالاكییه‌كان وه‌ستێنران.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: بۆ زانینی ڕا و بۆچوونی هاوولاتیان له‌سه‌ر ئه‌و رێكارانه، وه‌زاره‌تی پلاندانان ئه‌م راپرسییه‌ی ئاماده كرد كه ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه له لایه‌ن هاوولاتیانهوه پڕبكرێته‌وه، تاكو له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌نجامه‌كانی رابگه‌ینرێ و ئه‌بێته یه‌كێك له رێنیشانده‌ره‌كان بۆ حكومه‌ت تاكو كاری له‌سه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پلاندانان داوا له هاوولاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كات كه ئه‌م راپرسییه به هه‌ند وه‌ربگرن و تا ده‌كرێ به وردی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه.
لێره كلیك بكه .. ده‌توان له‌رێگای ئه‌م لینكه‌وه به‌شداربن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.