بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بن ، شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی هه‌میشه ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن كه ده‌سته‌كانیان به‌ئاوو سابوون بشۆن، ، به‌ڵام به‌ملیۆنان هاووڵاتی یه‌مه‌نی بێ ئاون ، چۆن ده‌توانن ئه‌مه بكه‌ن.؟
به‌گوێره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌یه‌مه‌ن تۆمارنه‌كراوه، به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ژارترین وڵاته‌ی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، تووشی په‌تاكه بێت، له‌وانه‌یه كاره‌ساتێكی مرۆیی زۆر گه‌وره‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
دوای پێنج ساڵ له زیادبوونی ململانێكان و به‌شداری كردنی سعوودیه بۆ راگرتنی به‌ره‌و پێشچوونی حوسییه‌كان، بواری ته‌ندروستی یه‌مه‌ن داته‌پیوه و زیاتر له 3 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س ، له نێو خیوه‌ته‌كان و قوتابخانه‌كاندا ئاواره بوون و به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خاوێن تووشی نه‌خۆشی كولێرا بوون.
له‌مباره‌یه‌وه كارولین سیگین ، به‌رێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كانی پزیشكانی بێ سنوور به فرانسی پرێسی راگه‌یاندووه: یه‌مه‌نییه‌كان ناتوانن ئاوی خاوێن به‌ده‌ست بێنن و هه‌ندێكیشیان ته‌نانه‌ت سابوونیشیان نییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌توانین ئامۆژگارییان بكه‌ین كه ده‌سته‌كانیان بشۆن، به‌ڵام چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر تۆ هیچ شتێكت نه‌بێت كه ده‌سته‌كانتی پێ بشۆی.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ كه‌ناڵی حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.