Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 13:51

حکوومەتی هەرێم بریارێکی لە بەرژەوەندەی سوودمەندانی پڕۆژەی قەرزی بچووک دەرکرد

بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی ڕووبەڕووی پڕۆژەكان بۆتەوە
کوردستان TV
#7
100%


بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان  بڕیارێکی لەبەرژەوەندەی سوودمەندانی پڕۆژەی قەرزی بچووک دەرکرد.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئاماژە بەوەكراوە، بڕیار دراوە بە لێخۆشبوون لە غەرامەی دواكەوتنی (قیست)ی پارەی سەرجەم سوودمەندانی پڕۆژەی قەرزی بچووك لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی ڕووبەڕووی پڕۆژەكان بۆتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمە وەك پاڵپشتییەكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە هۆكارە بۆ ڕاوەستان و داخستنی زۆربەی پڕۆژەكان و تووشی زەرەر و زیان بوون.

جەختیشی كردۆتەوە، كە بڕیارەكە لە 1-1-2020ەوە كاری پێ‌ دەكرێت تاوەكو 1-6-2020.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.