Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 13:50

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمەریکا کرا
کوردستان TV
#7
100%


لە پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا مەسرور بارزانی و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاوتوێكرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/3/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارشال بیلینگسلی یاریدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر ئەو رێکارانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر و میکانیزمەکانی هاوکاریکردنی هەرێم لە لایەن ئەمەریکاوە.

سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوون لە سەر کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دا .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.