له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، كه‌به‌سه‌رپه‌رشتى دکتۆر سامان حسێن بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێم، تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوونمان لە بەردەوامی هەڵمەتەكانی گەران و پشكنیندا بەهۆی باپەندنەبوونیان بە ڕێنماییەكان و گرانكردنی نرخی سۆنار لە پارێزگای هەولێر بەشی سۆنار لە نەخۆشخانەكانی (پاكی، CMC، دایك) داخران.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، هاوكات تاقیگەیەكی ددانیش باپەندنەبوو بە ڕاگرتنی كارەكانی داخرا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه لێژنەكانی پشکنین بەردەوامن لە گەران و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەدن لەكاتی بینینی سەرپێچی و بابەند نەبوون بە ڕێنماییەكانەوە پەیوەندیمان پێوە بكەن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.