گومانی تێدا نییە هەمووان ترسیان لەتووش بوون بەپەتای کۆرۆنا هه‌یه، لەئێستادا لەزۆرێک لەوڵاتانی دونیا ئەو پەتایە بڵاو بووەتەوە، پرسیاری گرنگ ئەوەیە چۆن مۆبایلەکانمان بەتایبەتی مۆبایلە زیرەکەکانمان تەعقیم بکەین، كه مۆبایله‌كانمان سه‌رچاوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كانه؟
لەو بارەیەوە کۆمپانیای ئەپڵ لەنۆیترین ئپدێتەکانیدا ڕێنمایی بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرە تەکنەلۆژییەکانی دیکە دەکات، مۆبایلە زیرەک و ئامێرەکانی دیکەیان تەعقیم بکەن پاكژكه‌ره‌وه‌ی "کهول" بەجۆرێک کە تەواوی ئامێرەکە بەمادەی کهولیی بسڕدرێت.
هه‌مووان ڕۆژانە بۆ چەندین جار دەست دەدەین لەمۆبایلەکانمان، بۆیه دەبێت تەعقیمکردنی مۆبایلەکانمان له‌چه‌ند كاتێكی جیاواز لەبیر نەچێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌چیته ده‌ره‌وه ئه‌وا ده‌بێت چوار جار یاخود زیاتر له ڕۆژێكدا مۆبایله‌كه‌ت ته‌عقیم بكه‌یت، ئه‌گه‌ر له‌ئێستاشدا پابه‌ندی به مانه‌وه له‌ماڵه‌وه ئه‌وا ده‌توانیت دوو جار له ڕۆژێكدا مۆبایله‌كه‌ت ته‌عقیم بكه‌یت، چونكه كاتێك ئه‌و ڤایرۆسانه له‌سه‌ر مۆبایله‌كانمان كۆده‌بنه‌وه، دواتر له كاتی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نزیككردنه‌وه‌ی مۆبایل له ده‌م و نوساندنی بهڕومهتهوه، ڤایرۆسه‌كان ئاسان له‌ڕێگه‌ی ده‌م و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی ده‌موچاوه‌وه، توانای گه‌یشتنیان به كه‌سه‌كه ده‌بێت.
پێویستە کهولهكه بەڕێژەی 70٪ بێت، دوای ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه به كهول پاكدهكهیتهوه، پاشان ده‌بێت بەکلێنس بەتایبەتی شاشەی مۆبایلەکان بسڕدرێتەوە، چونكه بەگوێرەی توێژینەوەکان ڤایرۆسەکە لەتوانایدایە بۆ چەندین ڕۆژ لەسەر شاشەی مۆبایلەکانمانەوە بمێنێتەوە، هه‌روه‌ها ده‌توانیت كلێنیكسی ته‌ڕ كه مادده‌ی كلۆرۆكس له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌بێت، بۆ پاككردنه‌وه‌كه به‌كاربهێنیت.
ئه‌وه‌ی گرنگه بزاندرێت ئه‌وه‌یه، هه‌رگیز دودڵ مه‌به له‌وه‌ی ئه‌و پاككه‌ره‌وانه زیان به مۆبایله‌كه‌ت بگه‌یه‌نێت، چونكه كۆمپانیاكانی مۆبایل دڵنیایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی هیچ زیانێك ڕوكاری ده‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت ناوه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیش ناگات.
دوای پاككردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت، ڕاسته‌وخۆ ده‌سته‌كانت پشۆ و بۆ ماوه‌ی 20 چركه یاخود زیاتر كار به مۆبایله‌كه‌ت مه‌كه.
Traffic Fm Sulaimaniyah
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.