مستەفا ئیبڕاهیم ناسراو بە (وەرداش) بەهۆی رووداوی كەوتنە خوارەوە لە دیوارێكی بازاڕی رواندز بە سەختی زامداربوو گەیاندرایە نەخۆشخانە.
رۆژنامه نووس سهعید فهتحی، بەماڵپهری كوردستان تیڤی راگەیاند " بەداخەوە (وەرداش) ژینگە پارێزو خۆشەویستی خەڵكی رواندز بەهۆی رووداوی كەوتنە خوارەوە لە دیوارێك، ران و سەری شكاوەو ئازاری زۆری بە جەستەی گەیشتووە، بۆ چارەسەركردن گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران و لەژێر چاودێری پزیشكی دایە،ئێستا باری تهندروستی جێگیره.
وهرداش هەموو بەرەبەیانییەك لەكاتی دەركەوتنی تیشكی خۆر كە هێمایە بۆ رۆژێكی نوێی، خۆی و گۆچانەكەی دەستی و بە دەنگە خۆش ئاوازەكەی، تەواوی بازاری شار پڕ دەكات لەگۆرانی و قسەی خۆش، هەر بە دەم وتنەوەی گۆرانی، پاشماوە فڕێدراوەكانی سەر شەقامەكەكان هەڵدەگرێتەوەو درەختەكان ئاو دەدات، ئەو نموونەی وەفاو دڵسۆزییە بۆ شارەكەی، كەسێكە گەورەو بچووكی شار رێزی دەگرن و خۆشیان دەوێت.
شایانی باسە وەرداش کەسێکە نەخۆشی دەروونی ھەیە، بەڵام لەڕواندز رێزی لێدەگێرێت و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکەیه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.