ئەندامێكی كورد لە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق رایدهگهێنێت ھەر ھاوكارییەكی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بگاتە عێراق، پشكی ھەرێمی كوردستانی تێدایە و رۆژانی دابێ سێ ملیار دینار و بڕێكی زۆری كەلوپەلی پزیشكی رەوانەی ھەرێم دەكرێت.
د. دالیا فەرھاد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگهیاند ، ھەر ھاوكارییەكی نێودەوڵەتی لەلایەن رێكخراوی تەندروستیی جیھانییەوە بۆ عێراق بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەشی ھەرێمی كوردستانیشی تێدایە و لەو بودجەیەی حكوومەتی عێراقیش كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخانی كردووە، بەشی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت".
د. دالیا فەرھاد دەشڵێت ، بڕیارە لە چوارچێوەی پلانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، حكوومەتی فیدڕاڵ سێ ملیار دینار بۆ خەرجییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات و هاوكارییەكانیش بەردەوام دەبن".
ئاماژه بهوهش دهكات ھەردوو حكوومەتی عێراق و چین رێككەوتن لەسەر ئەوەی وڵاتی چین ھاوكاریی عێراق بكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا بڕێكی زۆری ھاوكاریی پزیشكی لە چینەوە رەوانەی عێراق بكرێت و لەگەڵ گەیشتنیشدا پشكی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی دوێنێ چین ھەندێك ھاوكاریی گەیاندە ھەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.