فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رییگهیاند به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 25 ى 3 ى 2020 ، لەلایەن تیمه‌كانى هاتووچۆی هەولێر ئوتومبێلێک دەستی بەسەر داگیرا کە بەنیازبووه 2 کەسی نیپالی بگوازێتەوە.
راشیدهگهێنێت ، كه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه به‌نیازبووه بەرامبەر بڕێك پاره 2 كه‌سه نیپاڵییه‌كه بگوازێته‌وه کە جێگای گومان بوون
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ، شۆفێرەکە سزادراوه و نیپالیەکانیش ره‌وانه‌ی پشکنینی پزیشكی كراون.
وته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تکایە شار‌و وڵات بۆ برێک پارە وێران مەکەن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.